خه‌ڵاتی (2020)ی رۆزنبلێس به زانایه‌كی كورد ده‌به‌خشرێت
توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر (650) هه‌زار هاووڵاتی دانیماركی كردووه

K24 - هه‌ولێر:
"په‌یمانگه‌ی راستییه کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی" (EHI)، خەڵاتی "رۆزنبلێس"ی به‌خشییه هه‌ر یه‌ك له "هێرش ئه‌مینی"، پرۆفیسۆری یارده‌ده‌ر له به‌شی ته‌ندرووستی گشتی له زانكۆی "كۆپنهاگن"، "جۆزێف ئه‌نتۆنیلی"، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی ئاماری زانكۆی "فلۆریدا" و "ره‌فائێل ئاركۆ"، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی زانستی ته‌ندرووستیی ژینگه‌یی له زانكۆی "ماساچوسیتس".
هێرش ئەمینی، لەسەر گشتگیرناسیی (ئێپیدێمیولۆژی)ی ژینگە توێژینەوەی كردووه، پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی، كه له‌سه‌ر (650) هه‌زار هاووڵاتی دانیماركی ئه‌نجام داوه، به‌ناوی "تەنولکەگەلی زۆر وردی کۆپێنهاگن و تەندروستی"یه، ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، کاردانەوەی درێژخایەنی ئەم تەنۆلکە زۆر وردانە، كه چۆنیه‌تی کاریگەری دانان له‌سه‌ر نه‌خۆشی و جۆری مردن، هه‌یه.
په‌یمانگه‌كه خه‌ڵاتی "رۆزنبلێس"، به بڕی (500) هه‌زار دۆلار ده‌به‌خشێته براوه‌كانی، بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ، تا په‌ره به توێژنه‌وه‌كانیان بده‌ن.
سه‌رچاوه: health effects
د.ی