ئه‌ندام كۆنگرێسه "چه‌كداره‌كه" توڕه‌یه
بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی هاوڕێ كۆمارییهكانیشی

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
لۆرین بۆبهرت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (كۆمارییه‌كان)ی سه‌ر به ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ، كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌میشه ده‌مانچه‌یه‌كی به لاقهدهوهیه، له نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌ران توڕه‌یه و له‌دوای 6ی كانوونی دووه‌م-یشه‌وه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن پۆلیسی باڵه‌خانه‌ی كاپیتاڵ-ه‌وه تووشی لێپێچینه‌وه بووه.
به‌پێی راپۆرتێكی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، لۆرین ته‌مه‌نی 34 ساڵه و كه‌سێكی تا بڵێی كهنسهرڤاتیڤه له‌ناوچه‌ی سكۆت تیتیون-ی كۆلۆرادۆ.
هه‌میشه تۆماری كاره‌كانی پڕه له تێبینی و له رۆژی 14ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری)2021، له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كاپیتاڵ تووشی ده‌مه‌قاڵێی توند هات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوو به‌ناو ئه‌و ده‌رگایه‌دا بڕوات كه بۆ كه‌شفكردنی ئامێری كانزایی دانراوه له‌به‌رده‌م ده‌رگای هۆڵی كۆنگرێس، له‌دوای رووداوه‌كانی 6ی كانوونی دووه‌می 2021. وێرای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به ماسك نییه.

هه‌روه‌ها له تویتێكدا به‌دیاریكراوی دوای ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه هه‌رگیز به ناو ئه‌و ده‌رگایه‌دا بڕوات، كه له‌به‌رده‌م ده‌رگای هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانراوه، به توڕه‌ییه‌وه نووسیویه‌تی: "هه‌ڵگرتنی چه‌ك له واشنتۆن و له‌ناو باڵه‌خانه‌ی كاپیتاڵ رێگه‌پێدراوه". "ئه‌مه فێلێكی دیكه‌ی سیاسی نانسی پێلۆسی-یه، بۆ ئێمه دانراوه".
له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێگه‌ی پێدرا به ده‌مانچه‌كه‌یه‌وه بچێته ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (The Gazette) ی كۆلۆرادۆ، له‌باره‌ی رۆڵی ئه‌و له هاندانی گێره‌شێوێنانی سه‌ر كاپیتاڵ له 6ی كانوونی دووه‌م رووبه‌ڕووی پرسیاری زیاتر بۆته‌وه، چونكه چه‌ند سه‌عاتێك پێش رووداوه‌كه له تویتێكدا نووسیبووی "ئه‌مڕۆ 1776ه".
لۆرین چه‌ند رۆژێك به‌ر له ههڵكۆناته سه‌ر كاپیتاڵ، له‌لایه‌ن (پرۆ-تره‌مپ)یه‌كانه‌وه له نمایشێكدا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی واشنتۆن، پروپاگه‌نده بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه له‌مه‌ودوا به ده‌مانچه‌وه ده‌ڕواته هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌هۆی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌وه، تووشی سه‌رزه‌نشی زۆر بۆته‌وه و داوای لێكراوه رێز له یاسای ناوخۆی كۆنگرێس بگرێت.
لۆرین له ئێستادا بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی هاوڕێ كۆمارییهكانیشی، بۆیه پێیوایه ئه‌ندام كۆنگرێسه نوێیه‌كان بوونه‌ته جێگه‌ی پرسیار، كه رۆڵیان هه‌یه له هاندانی هه‌وادارانی تره‌مپ تا توندوتیژی ئه‌نجامبده‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی كۆلۆرادۆ پۆلیتكس، یه‌كه‌مین جاره ئه‌ندامێكی كۆنگرێس، 6 داوای یاسایی له‌سه‌ر بێت، كه داوای بلۆككردنی تویته‌ره‌كه‌ی بكرێت. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی داوای یاسایی تۆماركردووه، خاتوو بری بۆینتیلۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشووی سه‌ر به دیموكراته‌كانه، له‌رێگه‌ی دادگای كه‌رتی دێنیڤه‌ر-ه‌وه، داوا ده‌كات تویته‌ری ئه‌ندامه كۆنگرێسه ده‌مانچه به لاقهدهكه داخرێت.
د.ی
