وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئەگەری دیداری راستەخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە

یۆهان وادێفوڵ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی راستەوخۆ لە نێوان نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ئارادان.

یۆهان وادێفوڵ ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، لە لێدوانێکدا بە رادیۆی فەرمیی وڵاتەکەی رایگەیاند "ئەگەری هەیە ئەم کۆبوونەوەیە بەمنزیکانە و لە ماوەیەکی کورتدا لە پاکستان بەڕێوەبچێت. 

هەروا ئەم پەرەسەندنانەی بە ئاماژەیەکی ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان وەسفکرد و جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت دەرفەتی چارەسەری دیپلۆماتی بە هەند 

بە گوێرەی زانیارییەکانی وادێفوڵ، ئەگەر هەیە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی وردەکاری زیاتر لەبارەی دیدارەکە بخاتەڕوو.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بارەی ئاسایشی گەرووی هورمز، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران، گفتوگۆ بکات لەسەر بەشداریی دابینکردنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، بەڵام ئێستا کاری لەپێشینە، کۆتاییهێنانە بە جەنگ.

قسەکانی وادێفوڵ لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ لە فەرەنسا کۆبوونەوەی گرووپی حەوت بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە گرووپەکە بەڕێوەبچێت. بڕیاریشە لە کۆبوونەوەیەدا هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتە ئابوورییەکانی جەنگ چڕ بکرێنەوە، لە نێویشیاندا بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی.

لە بەرەبەیانی 28ی شوباتی 2026ـەوە، جەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسرائیل دەستیپێکرد، تاوەکوو ئێستا جیا لە عەلی خامنەیی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دەیان سەرکردەی باڵای سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە لە هێرشە مووشەکی و فڕۆکە جەنگییەکان کوژراون.