زنجیره‌یه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كالیفۆرنیا دۆزرایه‌وه
له نه‌وه نوێیه‌كه‌ی به‌ریتانیا جیاوازه

K24- هه‌ولێر:
زانایان زنجیره‌یه‌كی دیكه‌ی فایرۆسی كۆرۆنایان له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا دۆزییه‌وه، كه له زیاتر له 12 كه‌رتی ئه‌و ویلایه‌ته بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی زانایانی ئه‌و ویلایه‌ته ئه‌مه‌ریكییه، زنجیره نوێیه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، له‌و جۆره جیاوازه، كه به‌م دواییانه له به‌ریتانیا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه، ئایا له‌وه‌ی پێشوو كوشنده‌تره یان نا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێكۆڵینه‌وه له زنجیره جیناته‌كانی ده‌كات.
چارلز چیۆ، زانای بواری ڤایرۆسه‌كان له زانكۆی كالیفۆرنیا ئاشكرایكرد، زنجیره نوێیه‌كه سێ گۆڕاوی نوێی له "DNA"ـه‌كه‌یدا هه‌یه، كه بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و جۆره گۆڕاوانه له مانگی مارسی رابردوو له دانیمارك دۆزرانه‌وه.
هه‌ر به‌گوته‌ی ئه‌و زانایه، یه‌كێك له‌و گۆڕاوانه "L452R"ـه و له‌و گۆڕاوه زۆر كوشنده‌یه و جیاوازه، كه بۆ یه‌كه‌م جار له به‌ریتانیا دۆزرایه‌وه و ناوی نرا "B.1.1.7" و له 18 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا بوو.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سارا كۆدی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتیی له كه‌رتی سانتا كلارا گوتی: "ئه‌و ڤایرۆسه له خۆگۆڕین و خۆ گونجاندن به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئێستا 90 كه‌س له ناوچه‌ی سان خۆسێ تووشی ئه‌و زنجیره نوێیه بوونه".
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
H.B