وەزیری بەرگری توركیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
خلوسی ئاكار لە ھەولێرە

K24 – ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بەرگری توركیا لە ھەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
شەوی رابردوو خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازی لێ‌کرا.
دوێنێ 18/1/2021 خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی عێراق كۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه گرنگ و هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی نێوان توركیا و عێراق له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه گشتییه‌كاندا تاوتوێ كراون و جه‌خت له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق كراوەتەوە".