ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و خلووسی ئاکار

مەسرور بارزانی و خلووسی جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە
kurdistan24.net

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی هەماهەنگيی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە. بەتایبەتی بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لەپێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.