ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ مانگی ئۆكتۆبهر دواخرا
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا

K24 – ھەولێر
ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ 10ی ئۆكتۆبەری 2021 دواخرا.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وهزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی و بەشداری نوێنەری كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 6/6/2021 بۆ 10/10/2021 دواخرا.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە چەند رۆژی رابردوودا ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بۆ پرسی دواخستنی ھەڵبژاردن لەگەڵ كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان كۆبوونەوە.
پێشتر چەند لایەنێكی سیاسی عێراق رایانگەیاندبوو، كە دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق بۆ ھەڵبژاردن گونجاو نییە بۆ داوایانكردبوو وادەی ھەڵبژاردن دوابخرێت، لەبەرامبەردا ھەندێك لایەنی دیكە دژی ئەو پێشنیازە وەستانەوە و پێیانوابوو دەبێ لە وادەی دیاركراودا ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.