پارێزگاری هەولێر: چۆڵکردنی چەند شارێکی نیشتەجێبوون راست نییە
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو دەنگۆیەی لە بارەی چەند شارێکی نیشتەجێبوون لە دەوروبەری کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر راست نییە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەیداوە، ئەو دەنگۆیەی بە ناوی کونسوڵخانەی ئەمریکا بڵاوکراتەوە لە بارەی چۆڵکردنی چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کە دەکەونە دەوروبەری کونسوڵخانە، هیچ بنەمایەکی راستی نییە تەنیا دەنگۆیە.