سه‌ركرده‌ی كۆمارییه‌كان: تره‌مپ هانی هێرشكارانی كاپیتۆڵی داوه
"ئه‌وان به‌درۆ جۆشكرابوون، سه‌رۆك هانیدان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریهێنان"

K24 - هه‌ولێر:
میچ ماكۆنێڵ، سه‌ركرده‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێرشكارانی باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ له (6)ی ئه‌م مانگه‌دا، له لایه‌ن "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچوو، هاندراون.
ماكۆنێڵ له وته‌یه‌كیدا له كۆنگرێس، سه‌باره‌ت به هێرشكارانی باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ گوتی: "ئه‌وان به‌درۆ جۆشكرابوون، سه‌رۆك هانیدان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریهێنان".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توندوتیژی هه‌بوو، به‌ڵام كۆنگرێس به په‌سندكردنی سه‌ركه‌وتنی "جۆ بایدن" كاری خۆی ئه‌نجام دا".
ماكۆنێڵ روونیكرده‌وه، "به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و سه‌ركه‌وتوو، له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ، ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن ده‌گێڕین".
سه‌رچاوه: CNN
د.ی