دۆناڵد ترەمپ: ئێران رێککەوتن نەکات، وێستگەی کارەبا و بیرە نەوتەکانیان لەناو دەبەین

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توندی لە ئێران کرد و رایگەیاند، ئەگەر دانوستانە بەردەوامەکان شکست بهێنن، ئەوە ژێرخانی وزە و کارەبای ئەو وڵاتە لەناو دەبات.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ ئێران نەکرێ، ئەوە هەموو وێستگەکانی کارەبا و بیرە نەوتییەکان و دوورگەی خارگ بە تەواوی لەناو دەبەین.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، ئێمە لەگەڵ دەستەیەکی عاقڵانیتر سەرقاڵی دانوستانین بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئێران"، جەختیشیکردەوە، پێشکەوتنی بەرچاو لەم گفتوگۆیانە بەدیهاتووە.

ترەمپ هۆشداریدا لەوەی ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، واشنتن لەو ئامانجە گرنگانە دەدات کە پێشتر دەستیان لێنەدراوە، ئەمەش لە وەڵامی کوشتنی سەربازانی ئەمریکایە لە ماوەی 47 ساڵی رابردوودا.