(17) ئه‌ندامی كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بایدن ده‌كه‌ن
"هیواخوازین گرژییه حزبییه‌كانمان تێپه‌ڕاندبێت"

K24 - هه‌ولێر:
(17) ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێس، نامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاراسته‌ی "جۆ بایدن" سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه پێشتوانی كاره‌كانی سه‌رۆكی نوێ ده‌كه‌ن.
له نامه‌كه‌دا هاتووه، "دوای بڕیاری له‌كارلادان و لێكۆڵینه‌وه‌ی درێژخایه‌ن و هێرش بۆ سه‌ر پایته‌ختی وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وه‌مان بۆ روونبووه‌وه، ناكۆكی نێوان هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراته‌كان خزمه‌ت به ئه‌مه‌ریكا ناكات".
ئه‌ندامه نوێیه‌كانی كۆنگرێس، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه، كار له‌گه‌ڵ بایدن و ئیداره‌كه‌ی، له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پشتیوانی له ژێرخانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری وڵات بكه‌ن.
نووسیویانه: "بڕوای ته‌واو و پته‌ومان وایه، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، له‌وه گه‌وره‌تره، كه لێكمان جیاده‌كاته‌وه، بۆیه هیواخوازین گرژییه حزبییه‌كانمان تێپه‌ڕاندبێت، تا وڵات بپارێزین و بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مه‌ریكا باشترین وڵاته له جیهان".
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی "kgw8"
د.ی