تاوەکو ئێستا زیاتر لە 94%ـی هاووڵاتییان فۆرمی پسولەی خۆراکیان پڕکردووەتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە هەردووی پارێزگای هەڵەبجە و دهۆک پڕکردنەوەی فۆڕمی پسولەی خۆراک بۆ منداڵان بەردەوامە و لە داهاتوودا هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆکیش دەچنە نێو پرۆسەکە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: پڕکردنەوەی فۆڕمی پسولەی خۆراک لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەردەوامە، لە هەرێمی کوردستان لە 94% زیاتر هاووڵاتییان ناوەکانیان تۆمار کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوە دا، قۆناغی دووەم دەستیپێکردووە، ئێستا لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و دهۆک تۆمارکردنی ناوی منداڵان لە خوار تەمەن 12 ساڵییەوە بەردوامە، کە پێویستە ئەو منداڵە خاوەنی کارتی نیشتیمانی بێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەچنە نێو قۆناغی دووەم، بەڵام لۆدێکی زۆر لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە هەیە.
هەروەها باسی لەوەش کرد، لە دوای قۆناغی دووەم پرۆسەی قۆناغی سێیەم دەستپێ دەکات، کە گواستنەوەی ناووی ئەو کەسانەی لە پارێزگایەک یان شارۆچکەیەک نەماون و ماڵیان گواستووەتەوە.
پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، ئەپڵیکەیشنی خۆراک لە هەولێر بەفەرمی کارا کرا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەشت هەزار بریکاری ئارد و خۆراک هەن و پێنج ملیۆن و 350هەزار کەس بەشەخۆراکی مانگانە وەردەگرن.
لە سنووری پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دوو هەزار و 297. بریکاری ئارد و خۆراک هەن.
پێشتر لە 8ی ئایاری 2025، پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بریکارەکانی خۆراک وەک یەکەم پارێزگا بە فەرمی لە هەڵەبجە کارا کرا.