كه‌نه‌دا پیرۆزبایی له بایدن ده‌كات
"هه‌ردوو وڵات، به‌هاوبه‌شی به‌رامبه‌ر په‌تای كۆرۆنای جیهانی ده‌جه‌نگین و گه‌شه به ئابووریی به‌رده‌وام ده‌ده‌ین".

K24 - هه‌ولێر:
جه‌ستن ترودۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له "جۆ بایدن"، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد و رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی سه‌رۆكی نوێ ده‌كه‌ین، تا به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر گۆڕانگاری ژینگه بكه‌ین و رووبه‌ڕووی په‌تای كۆرۆنا ببینه‌وه.
ترودۆ گوتی: "هه‌ردوو وڵات، به‌هاوبه‌شی به‌رامبه‌ر په‌تای كۆرۆنای جیهانی ده‌جه‌نگین و گه‌شه به ئابووریی به‌رده‌وام ده‌ده‌ین".
گوتیشی: "به‌یه‌كه‌وه، كار له‌سه‌ر ئه‌مانه ده‌كه‌ین: ژینگه، گه‌شه‌ی ئابووری، پشتیوانی گشتگیری، ره‌خساندنی هه‌لی كار، به‌شداریكردنی دیمواكراتی له‌سه‌ر چینی مامناوه‌ند، ره‌وشی ئه‌منی و ئاشته‌وایی له ناوخۆی و له جیهان".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی