ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی 10 پردی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

سوپای پاسداران رایگەیاند: لە بەرانبەر ئەو هێرشەی کرایە سەر پردی بیوان لە شاری کەرەج، 10 پردی ستراتیژیی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە ئامانج دەگرین.

پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا، ناوی 10 پردی سەرەکی و ستراتیژیی رۆژهەڵاتی ناوەراستی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: لە دوای هێرش بۆ سەر پردی بیوان لە کەرەج، ئەم پردانە ئامانجێکی رەوا بۆ هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەبن.

لە ناو لیستەکەی سوپای پاسداراندا 3 پرد لە ئوردن و سێ پرد لە ئیمارات هەڵکەوتوون و لە هەرکام لە وڵاتانی کوەیت، بەحرەین، ئیسرائیل و عێراقیش پردێک وەک ئامانجی هێرشی سوپای پاسداران دیاریی کراوە.

پردی بیوان لە کەرەج کە ئەمرۆ لە لایەن فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیرا، بەرزترین پردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو و بڕیار بوو لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە.