کەشناسیی هەرێم: بارانباران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە؛ بەگوێرەی پێشبینییەکان نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێنیش لێزمەباران دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2026
 بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت. نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات ئەگەری لێزمەباران هەیە. کاریگەریی ناسەقامگیریی کەشوهەوا تا کاتەکانی درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لە پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) و تا کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممە دەمێنێتەوە.

خێرایی با: مامناوەند (15 – 25) کم/ک.
ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەودای بینین: لەنێوان (6 – 8) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

کەشی پێشبینیکراوی سبەی شەممە 4ی نیسانی 2026
 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت. ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان.

خێرایی با: لەسەرخۆ - مامناوەند (10 – 25) کم/ک.
ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما: کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
مەودای بینین: لە نێوان (7 - 9) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی