مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وهيسى ئاخر سهعيد دەکات
پەیامی هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت بۆ بنەماڵەی شەهید وەیسی ئاخر شێروانی.
مەسرور بارزانی گوتی: پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمهرگهى قارهمان وهيسى ئاخر سهعيد شێروانی دەکەم کە يهكێك بوو له بريندارانى هێرشی ناڕەوای مووشهكی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران کە بە داخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ شەهید بوو .
دەشڵێت، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی و هەموومان بدات.