ترەمپ بۆ ناتۆ: هیچ شتێک تێناگەن مەگەر فشارتان لێ بکرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە پرسی ناتۆی هێنایەوە بەرباس و بە "زۆر نائومێدکەر" ناو برد و جەختی کردەوە کە بێ فشارخستنەسەر، هیچ کام لەو لایەنانە ئامادە نین هەنگاوی جیددی بنێن.

پێنجشەممە، 9ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس  " بڵاوی کردووەتەوە، رەخنەی توندی ئاراستەی هاوپەیمانیی ناتۆ و بەشێک لە سەرکردە نێودەوڵەتییەکان کرد.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا بە زمانێکی توند نووسیویەتی: "هیچ کام لەم کەسانە، بە ناتۆشەوە کە زۆر نائومێدکەرە، لە هیچ شتێک تێناگەن مەگەر فشاریان لێ بکرێت".

ئەم لێدوانەی ترەمپ وەک ئاماژەیەک دەبینرێت بۆ ناڕەزایەتی بەردەوامی ناوبراو بەرامبەر بە شێوازی کارکردنی هاوپەیمانانی ئەمریکا و پابەندبوونیان بە ئەرکە دارایی و سەربازییەکانیان.