کەشناسیی هەرێم: باران بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باران بەردەوام بێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-4-2026، بە گشتی باران بێت و کەش و هەوا ناسەقامگیر بێت، ئاماژەی بەوەشدا، باران سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان و قەزاو ناحیەکان و ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات.

کەشناسیی راشیگەیاند، دواتر کاریگەری ئەم شەپۆلە سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتی و ئیدارەی راپەڕین و سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و سنووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی. 

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 17 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشی سبەى دووشەممە، 13-4-2026 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیاکانی ناوچە شاخاوییەکان هەیە، هەروەها، پێشبینی ئەگەری نمە بارانی کەم بۆ سەنتەری پارێزگاکان هەیە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی.

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی