گەڕانەوەی قوتابییان بۆ پۆلەکانی خوێندن
گەڕانەوەی قوتابییان بۆ پۆلەکانی خوێندن

گەڕانەوەی قوتابییان بۆ پۆلەکانی خوێندن

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل دژ بە ئێران و کاردانەوەی ئەو وڵاتە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە بۆ سەلامەتی قوتابیان، پڕۆسەی خوێندن دوور لە قوتابخانەکان و بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت.
راگەیاندنی ئاگربەست، بووە بۆی ئەوەی کە جارێکی دیکە قوتابیان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکان و پۆلەکان ئاوەدان بکرێتەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ قوتابییانی و مامۆستایان لە قوتابخانەی ئامادەیی "رازاوە"ـی کچان لە گەڕەکی سەروەری لە شاری سلێمانی، هاوشێوەی هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێم دەستیان بە خوێندن لە ناو پۆلدا کرد.