ژماره‌یه‌ك كارتی دیكه‌ی زه‌وی تاپۆ كران
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، سەدان پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی 9ـی باغلومناره و كه‌رتی 86 له بنه‌سڵاوه تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی 200 كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی 9ـی باغلومناره‌ی شاری هەولێر و 9 كارتی دیكه‌ش له كه‌رتی 86ـی بنه‌سڵاوه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سەر بە وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، تەواوكراون و وێنه‌ی تۆمار (تاپۆ)یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوو بڕیارێکی دەرکرد کە سەرجەم ئەو زەوییانەی بە کارت دابەشکرابوون، بکرێنە تاپۆ.
لەهەولێر زۆربەی زەوییە کارتەکان بەتایبەت ئەوانەی رێکارە یاسایی و هونەرییەکانیان تەواو بووە کراونەتە تاپۆ، تەنیا لە یەک قۆناخ‌دا لە ساڵی 2023، زیاتر لە 70 هەزار پارچە زەوی لە هەولێر بڕیاری تاپۆکردنیان بۆ دەرچوو.