ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی سیخوڕیی لەسێدارەدا

ئاژانسی هەواڵی 'میزان'ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، دوو کەسیان بە تاوانی هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیل و پلاندانان بۆ هێرشکردن  لەسێدارە داوە.

 ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو کەسە بە ناوەکانی محەمەد مەعسووم شاهی و حەمەد وەلیدی تۆمەتبارن بەوەی کاریان لەگەڵ تۆڕێکی سیخوڕیی پەیوەست بە مۆسادەوە کردووە، هەروەها راهێنانیان لە دەرەوەی وڵات وپێکراوە.

ئاژانسی هەواڵی میزان ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە دوژمنکارەکان سزا دراون، هەروەها دادگای باڵا پێش جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان تۆمەتەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

لە دوای جەنگی 28ـی شوباتی 2026، کە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران، تاران دەیان کەسی بەتۆمەتی سیخوڕیی دەستگیر کردووە و ژمارەیەکی زۆری لە سێدارەداوە، پیشتریش هەڕەشەی ئەوە کردبوو هەر کەس دژی دەوڵەت بێت وەکو دوژمن هەژماری دەکەن.