نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە پاراستنی ئازادیی رۆژنامەگەری دەکەینەوە
ئەمڕۆ 22ـی نیسانی 2026، لە یادی 128 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان و 28ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پاراستنی ئازادیی رادەربڕین وەک بنەمایەکی سەرەکیی دیموکراسی دەکاتەوە.
دەقی پەیامی نێچرڤان بارزانی؛
یادی 128 ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی (کوردستان) و میر میقداد میدحەت بەدرخان و 28 ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بە گەرمی لە هەموو ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە جەخت لە پابەندیی نەگۆڕمان بە پاراستنی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین دەکەینەوە وەک بنەمایەکی سەرەکیی دیموکراسی و کۆمەڵگهیهکی مهدهنیی پێشکەوتوو.
بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو و دوور لە هەر کۆتوبەندێک بۆ کاری میدیایی، بە جۆرێک کە مافی دەستگەیشتن بە زانیاری مسۆگەر بێت و پارێزبەندیی پیشەیی بۆ ڕۆژنامەنووسان دابین بکات.
ڕۆژنامەگەریی ئازاد و بوێر، هاوبەشێکی کاریگەری بنیاتنانی حکومڕانییەکی باش و دادپەروەره، بۆیە داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکەم بەوپهڕی ڕاستگۆیی و پیشەگهرانە، بەرژەوەندیی گشتی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزن و ڕۆڵی خۆیان لە چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیان، یهکترقبووڵکردن و لێبوردەییدا بگێڕن و برهو به گیانی نیشتمانپهروهری و خۆشهویستیی وڵات بدهن.
سڵاو لە یاد و گیانی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری و هەموو ئەو پێشەنگانەی تەمەنی خۆیان بۆ خزمەتی وشەی ئازاد تەرخان کرد.