ئەمریکا لێخۆشبوون لە سزاکانی سەر نەوتی ئێران و رووسیا درێژ دەکاتەوە

واشنتن بڕیاری دا لێخۆشبوونەکان بۆ کڕینی نەوتی ئێران و رووسیا درێژ بکاتەوە، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی ئەو وڵاتانەی کە ئاسایشی وزەیان لە مەترسیدایە

چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: وڵاتەکەی بڕیاری داوە لێخۆشبوونە پەیوەندیدارەکان بە نەوتی ئێران و رووسیا درێژ بکاتەوە.

بیسێنت ئاشکرای کرد، کە ئەم هەنگاوە دوای داواکاریی کۆمەڵێک وڵات هاتووە کە بەهۆی گەمارۆکانەوە رووبەڕووی مەترسی و فشاری ئابووری ببوونەوە.

لە مانگی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، بە چەند قۆناغێک لێخۆشبوونی لە سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوتی ئێرانی و رووسیدا هەڵگرتبوو، ئەم بڕیارەش بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسیی سەر ئاسایشی وزەی وڵاتان بوو.