لە رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە تا جەژنی قوربان؛ وردەکاریی پشووەکانی مانگی ئایار

بە پێی یاسای پشووە فەرمییەکانی پەرلەمانی عێراق، مانگی ئایار، دەبێتە مانگی درێژترین پشوو بۆ هاووڵاتییانی عێراق لە دوای مانگی ئادارەوە، بەو پێیەی سەرەتا و کۆتایی مانگەکە چەندین پشووی فەرمیی نیشتمانی و ئایینی بەخۆیەوە دەبینێت.

بە پێی ئەو یاسایەی بۆ پشووە فەرمییەکان لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کراوە، مانگی ئایاری لە سەرەتا و کۆتاییەکەیدا چەندین پشووی فەرمی لەخۆ دەگرێت، کە بە درێژترین ماوەی پشوو بۆ هاووڵاتییان دادەنرێت لە دوای مانگی ئادارەوە.

سەرەتای پشووەکان لە یەکی ئایارەوە دەست پێدەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی کرێکاران. هەر چەندە ئەم رۆژە لە سەرانسەری عێراقدا پشووی فەرمییە، بەڵام بۆ ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژی هەینییەوە، کە لە بنەڕەتدا پشووی ئاسایی کۆتایی هەفتەیە بۆ عێراقییەکان.

لە کۆتایی هەمان مانگدا، زنجیرەیەک پشووی درێژخایەنتر دەست پێدەکات کە تایبەتن بە رۆژی وەستان لە چیای عەرەفە و هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز.

بە پێی یاسا بەرکارەکان، پشووی جەژن بە شێوەیەکی فەرمی چوار رۆژ دەخایەنێت، بەڵام بە گوێرەی رۆژەکانی هەفتە و بڕیاری حکوومەت، زۆرجار ماوەکەی درێژتر دەبێتەوە.

لە رووی پێشبینییە زانستی و گەردوونییەکانی تایبەت بە ساڵی 2026ـەوە، رۆژی وەستان لە چیای عەرەفە دەکەوێتە رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 26ـی ئایاری 2026. ئەمەش ئەو رۆژە گرنگەیە کە تێیدا حاجییان بۆ بەجێگەیاندنی گەورەترین رووکنی حەج لەسەر چیاکە دەوەستن.

هەر بەپێی هەمان پێشبینییە گەردوونییەکان، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 27ـی ئایاری 2026. رۆژانی جەژن و پشووە فەرمییەکانیش بەردەوام دەبن تاوەکو رۆژی شەممە، کە بەمەش کۆی گشتیی رۆژانی پشووی فەرمیی جەژن دەبێتە چوار رۆژی تەواو.