رۆیتەرز: هەناردەی نەوتی ئێران لە 80% کەمی کردووە
رۆیتەرز: ئێران بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان سیستەمی چاودێریی کەشتییەکانی دەکوژێنێتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، ئێران لە سایەی دابەزینی 80%ـی ئاستی هەناردەکردنی نەوتەکەی، بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان، رێگەیەکی نوێ دەگرێتە بەر و سیستەمی چاودێری نێو کەشتییەکانی دەکوژێنێتەوە.
پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە راپۆرتێکی نوێدا هێمای بۆ ئەوە کرد، ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران تووشی داڕمانێکی گەورە بووە، بە جۆرێک کە قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە بە رێژەی لە 80% کەمی کردووە.
بە پێی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران بە مەبەستی خۆدزینەوە لە چاودێریی نێودەوڵەتی و تێپەڕاندنی گەمارۆکان، سیستەمی بەدواداچوون و چاودێریکردنی (Tracking Systems) سەر کەشتییەکانیان دەکوژێننەوە، تاوەکوو نەتوانرێت شوێن و ئاراستەیان دیاریی بکرێت.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست نێوان ئەمریکا و ئێران، لە 13ـی نیسانی ئەمساڵەوە هێزی دەریایی ئەمریکا گەمارۆی لەسەر ئێران دەست پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.