هێڵی ئاسمانی قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

هێڵی ئاسمانی قەتەر بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتەکانی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستپێبکاتەوە، بڕیاریشە لە 10ی گەشتەکانی بۆ بەغدا، بەسرە و هەولێر ئەنجام بدات.
هێڵی ئاسمانی قەتەر ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، ئاساییکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاندووە و ئاماژەیداوە، لە 7ی ئەم مانگەوە گەشتی کارگۆی بۆ بەغدا دەستپێدەکاتەوە و دواتریش گەشتی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی لە 10 ئەم مانگە بەشێوەی رۆژانە گەشتەکان بۆ هەولێر، بەغدا، بەسرە، دوبەی، شارجە، بەحرەین، دیمەشق، کۆزیکۆد دەستپێدەکاتەوە.
هەروەها ئاماژەیداوە، ئێستا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی تۆڕە نێودەوڵەتییەکانن، بۆ ئەوەی لە 16ی حوزەیرانەوە، واتە ناوەڕاستی ئەمساڵ، گەشتە ئاسمانییەکان بەوپەڕی فراوانییەوە بۆ زیاتر لە 150 شوێن لە سەرانسەری جیهان دەستپێدەکەنەوە.
هاوکات ئاگاداری گەشتیاران دەکاتەوە، کە بەردەوام چاودێری پێگەی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی قەتەری بن، بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیاریی دروست و کاتی گەشتەکانیان، رەنگە گۆڕانکاری تێدا بکرێت یان هەڵبوەشێتەوە.
بەهۆی جەنگی ئێرانەوە لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگیرانم بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی فلایت رادار24، زیاتر لە 12300 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاوەتەوە، ئێستا کۆمپانیاکان پەیتا پەیتا هەوڵی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیانن.