نێچیرڤان بارزانی و مالیکی جەخت لەچارەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەکەنەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێک کرایەوە کە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت.
لە راگایەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرایەوە.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان پشتگيرى له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق ده‌كات و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.
هەروەها سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، خۆشحاڵى خۆیان دەربڕی لە پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕ و دۆخی ناوچەکە بەسەر عێراقەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکانی پێکدادان و گرژییەکان کرایەوە.