نێچیرڤان بارزانی و قەیس خەزعەلی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسیی وڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه، تاوتوێ کران.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاريكاريى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانيدا.