مەسرور بارزانی، هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیمارات شەرمەزار دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات، دوایین پەرسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. هاوکات هەردوولا جەختیان لە پێویستیی سەقامگیری و ئاراميی ناوچەکە کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، گفتوگۆیان لە بارەی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، ئیمارات و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرد.

ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، پشتیوانیی خۆی بۆ وڵاتی ئیمارات دووپات کردەوە و هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئەو وڵاتەشی شەرمەزار کرد.

بە پێی راگەیەنراوەکە،  هەردوولا جەختیان لە پێویستیی سەقامگیری و ئاراميی ناوچەکە کردەوە.