پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد بەرێوەدەبات
بەئامانجی زیاتر بەهێزکردنی پێگەی کورد و کوردستان لەناوەندە جیهانیەکان، هەروەها زیاتر بەرەوپێشچوون و بەهێزبونی لۆبی کورد لەشوێنە دیبلۆماسیەکانی جیهان. بڕیارە ئەمڕۆ بەئامادەبونی پەرلەمانتارانی ئەوروپا و کوردانی تاراوگە لەناو باڵەخانەی پەرلەمانی ئەوروپا لەبرۆکسل کۆنفرانسێکی تایبەت بەکورد بەرێوەبچێت.
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی هەڵساوە بەرێکخستنی کۆنفرانسەکە. بڕیارە وتاری سەرۆک بارزانی لەدەستپێکی کردنەوەی کۆنفرانسەکە بخوێنرێتەوە.
ئەم کۆنفرانسە کە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کورد، چاوەڕوان دەکرێت، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربووان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەوروپا و کوردی لێی بەشداربن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر 3:00ـی پاش نیوەڕۆ بەکاتی کوردستان دەست پێدەکات.
چاوەڕوان دەکرێت باس لە چەندین بابەتی گرنگ بکرێت بەتایبەت هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو رۆژهەڵاتی ناوەراست.