واشنتن پۆست: ئێران 70%ـی مووشەکەکانی ماوە

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوی کردەوە، تا ئێستا ئێران 70%ـی مووشەکەکانی ماوە و دەتوانێت سێ بۆ چوار مانگ بەرگەی گەمارۆکان بگرێت.

پێنجشەممە 7ـی ئایاری 2026، رۆژنامەی واشنتن پۆست لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ئێران هێشتا 70%ـی مووشەک و 75%ـی مووشەکهاوێژە گەڕۆکەکانی ماوە، هەروەها توانیویەتی زۆرینەی جبەخانە و کۆگاکانی ژێر زەوی بکاتەوە، بەشێک لە مووشەکە زیان پێگەیشتووەکانی چاک بکاتەوە و دروستکردنی ئەو مووشەکانەش تەواو بکات کە پێش جەنگەکە خەریکی دروستکردنی بوو.

ئاشکراشی دەکات، بە گوێری راپۆرتێکی شیکاری ئاژانسی سی ئای ئەی کە بۆ داڕێژەرانی سیاسەت لە ئیدارەی ترەمپ نێردراوە، ئێران دەتوانێت بە لایەنی کەمەوە سێ بۆ چوار مانگ بەرگەی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بگرێت بەر لەوەی رووبەڕووی بارگرانی ئابووری ببێتەوە.

بەرپرسێکی دیکە بۆ رۆژنامەکە دەڵێت، ئێران خەڵکەکەی خۆی برسی دەکات و نەهامەتییەکانیان زیاتر دەکات بۆ ئەوەی درێژە بەو جەنگە بدات کە خۆی تێیدا دۆڕاوە.