دەزگای ئاسایشی هەرێم: تۆمەتبارانی بێزارکردنی پاسە گەشتیارییەکەی کەلاری دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربکەن کە شەوی 8ـی ئایار لە کەلار بە ماتۆڕسکیل بێزارییان بۆ گەشتیاران دروستکردبوو، ئێستاش بەگوێرەی ماددەی 495ـی یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ شەممە، 9ـی ئایاری 2026ـی دەزگای ئاسایشی هەرێم دا هاتووە؛ شەوی8ـی ئایاری 2026، لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانرا لەکەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی کەبەماتۆرسکیل بوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لە شاری کەلار دەستگیربکرێن و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە بەپێ ماددەی495 لەیاسایی سزادانی عێراقی.

راشیگەیاند؛ ئێستا تۆمەتباران راگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.