دەستەی پەخشی ئیسرائیل: واشنتن و تەلئەڤیڤ بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ لە ئامادەباشیدان
دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، ئەمریکا و ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشییە سەربازییەکانیان بۆ ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگی دژی ئێران بەرز کردەوە و، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دۆناڵد ترەمپن بۆ وەشاندنی گورزی هاوبەش.
یەکشەممە، 17ـی ئایاری 2026، دەستەی پەخشی ئیسرائیل، لە زاری بەرپرسێکەوە بڵاوی کردەوە، ناتانیاهۆ و ترەمپ گفتوگۆیان لە بارەی وردەکارییەکانی سەردانەکەی ترەمپ بۆ چین و ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران کردووە"
دەستەکە ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمریکا و ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشییان بەرز کردووەتەوە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ، هەروەها هەردوولا ئێستا چاوەڕێی هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ترەمپن تا پێکەوە هێرشی هاوبەش بکەنە سەر ئێران".
ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیان بە هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە ناوخۆی ئێران کرد، بەڵام لە 8ـی نیسانی ئەمساڵ، واشنتن و تاران ئاگربەستیان راگەیاند. سەرباری ئەوەش، ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران و لە بەرامبەریشدا تاران سەپاندنی ڕێسای تایبەتی بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا راگەیاند.