سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پەیامێکدا "نامۆ فازڵ" دەکات و دەڵێت: جێگەی شانازی هەموو کورد و کوردستانە، دەستخۆشی لێدەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشەنگبوونی بۆ دەخوازم.
یەکشەممە، 17ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ، پاڵەوانی نێودەوڵەتی کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "پیرۆزبایی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی، گەنجی قارەمان و بە توانای کورد (نامۆ فازڵ) دەکەم، بۆ ئەو سەرکەوتنە کەم وێنەیەی کە لە قارەمانەتیەکانی (MMA) لە ئەمەریکا بە دەستی هێنا."
سەرۆک بارزانی دەڵێت: "نامۆ فازڵ جێگەی شانازی هەموو کورد و کوردستانە و دەستخۆشی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشەنگبوونی بۆ دەخوازم."
I congratulate the international champion, the young and talented Kurdish fighter, Namo Fazil, on his remarkable and outstanding victory achieved in MMA competitions in the United States. He is a source of pride for all Kurds and Kurdistan. I extend my sincere appreciation and…
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) May 17, 2026
شەوی رابردوو نامۆ فازڵ، پاڵەوانی كورد لە دوایین بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتیی هونەری جەنگی لە ئەمریكا لە شاری لۆس ئانجلس، شكستی بە جەیك بابیانیی ركابەری هێنا.
سەركەوتنە گەورەكەی نامۆ فازڵ لە نێتفلێكس ملیۆنان بینەری هەبوو، بە مانشێتێكی گەورەش نووسرا بوو "نامۆ فازڵ ملی جەیکی گرت، خەریك بوو بیخنكێنێت".
نامۆ فازڵ، كە زۆرجار بە نەوەی سەڵاحەددین ناوی دەبەن، لە هەموو پاڵەوانێتی و شەڕەكان بە ئاڵای كوردستان دەچێتە مەیدان و لە كۆی 10 شەڕ تەنیا یەك شەڕی دۆڕاندووە و، رەنگە لە داهاتوویەكی نزیك دەرفەتی بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتییە جیهانییەكانی UFC بۆ بڕەخسێت.
نامۆ فازڵ، دوای سەرکەوتنەکەی لە لێدوانێكدا رایگەیاندبوو، "رووحی شەڕ و جەنگ و خۆڕاگری لە كورد وەرگرتووە و، كورد هەمووی پێشمەرگەیە و لە مردن ناترسێت."