وەزیری دارایی عێراق بە جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری راسپێردرا
بەپێی فەرمانێکی دیوانی کە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دەرچووە، وەزیری دارایی فیدراڵ، فالح ساری عەبداشی، بە فەرمی یاسپێردرا بۆ ئەوەی وەک جێگری سەرۆکوەزیران لە سەرۆکایەتیکردنی "ئەنجومەنی وزاری بۆ کاروباری ئابووری" دەستبەکاربێت.
لە دەقی فەرمانە دیوانییەکەدا کە لە 18ـی ئایاری 2026 دەرچووە و ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی 78 لە دەستوور و ماددەی 20/ بڕگەی یەکەم، لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 2ـی ساڵی 2019ی هەموارکراو، بڕیاردرا بە "راسپاردنی وەزیری دارایی فالح ساری عەبداشی وەک جێگری ئێمە لە سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی وزاری بۆ کاروباری ئابووری."
هەر بەپێی نووسراوەکە کە لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە واژۆ کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم فەرمانە لە رێککەوتی دەرچوونیەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کارگێڕی و بەهێزکردنی دۆسیەی ئابووری و دارایی حکوومەتدایە بۆ قۆناغی داهاتوو.