بەنداوی بێدوهێ؛ تابلۆیەکی دڵگیر و ڕەنگدانەوەی سەرڕێژبوونی بەنداوەکانی کوردستان
لەنێو گەلیێکی قووڵی پڕ لە سەوزایی و دیمەنی سەرەنجراکێشی دەڤەری بەرواری باڵا لە پارێزگای دھۆک، بەنداوی گەلی بێدوھێ بە توانای بەکۆگاکردنی 1.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاو وەک یەکێک لە شاھکارە سروشتی و گەشتیارییەکانی ناوچەکە خۆی دەنوێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەھۆی بارانە زۆرەکەی ئەمساڵەوە، کە رێژەکەی گەیشتە زیاتر لە دوو ھێندەی وەرزی بارانبارینی پێشوو، زۆربەی ھەرە زۆری پۆند و بەنداوەکانی پارێزگای دھۆک و دەوروبەری سەرڕێژ بوون.