مەسرور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، 07ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە هاری تیۆهاریس، جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندروستیدا".
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیر و را لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پيشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە کرایەوە.