سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان ئاڵوگۆڕ کرا

بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، رۆژی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها رۆشنایی خرایەسەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و تێپەڕاندنی کۆسپ و ئاستەنگەکان.

بارەگای بارزانی دەشڵێت: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوون.