تەندروستی لوبنان: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 18 کەس کوژران
وەزارەتی تەندروستی لوبنان نوێترین ئاماری قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری وڵاتەکە بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، تاوەکو ئێستا 18 کەس کوژراون و 33 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە ناوچەکانی باشووری لوبنان چڕتر بوونەتەوە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر چەندین گوند و ناوچەی جیاواز لە باشووری ئەو وڵاتە.
ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە لە چوارچێوەی بەردەوامی گرژییەکانی سەر سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبناندایە، کە ماوەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.