ترەمپ: ئەگەر دەستوەردانی من نەبووایە ئێستا ئیسرائیل بوونی نەدەبوو

دۆناڵد ترەمپ، جارێکی دیکە رەخنە لە سیاسەتەکانی ناتانیاهۆ دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات، دەتوانێت رێگری لە ئیسرائیل بکات بۆ ئەوەی هێرش نەکاتە سەر لوبنان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی بۆ پیگەی ئەکسیۆس، ئەمڕۆ هەینی، 19ـی حوزەیرانی 2026، رایگەیاندووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتانیاهۆ باشن، بەڵام دەبێت وا بکەین هەندێک عاقلانەتر رەفتار بکات.

ترەمپ جەخت لەوە دەکاتەوە "ئەگەر دەستوەردانی ئەو نەبووایە ئێستا ئیسرائیل بوونی نەدەبوو".

هەروەها  ئاماژەی بەوەدا، دەتوانێت رێگری لە ئیسرائیل بکات بۆ ئەوەی هێرش نەکاتە سەر لوبنان، بە گوتەی ترەمپ ئیسرائیل رێزی لێ دەگرن و ئەوە دەکات کە دەیڵێت.

قسەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە لە بەیانی ئەمڕۆوە ئیسرائیل هێرسێکی فراوانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکردووە و دەیان کەس کوژراون و برینداربوون.