پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی: دەستوەردانی حزبی رێگرە ڕێڕەوی یاسایی خۆیان بگرن
تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، ئاشکرای دەکەن، لاهور شێخ جەنگی و تەواوی دەستگیرکراوان هۆشداری دەدەن ئەگەر لە نزیکترین کاتدا دۆسییەکان ڕێڕەوی یاسایی خۆیان نەگرن مانگدەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2026، تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگیی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، دۆسییەکان لە دادگای سلێمانی وەستاون و دەستوەردانی حزبی رێگرە لەوەی ڕێڕەوی یاسایی خۆیان بگرن.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لاهور شێخ جەنگی و تەواوی دەستگیرکراوان هۆشداری دەدەن ئەگەر لە نزیکترین کاتدا دۆسییەکان ڕێڕەوی یاسایی خۆیان نەگرن مانگدەگرن.
رۆژی دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، موحسین خۆشناو، پاسهوانی لاهور شێخ جهنگی و 11 دهستگیركراوی دیكهی لالهزار ئازاد کران.
ئەمە لە کاتێکدابوو، رۆژی پێنجشەممە (09ـی نیسانی 2026) 14 کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد کران، کە یاسین بەرزنجی، بەرپرسی پاراستنی ماڵی لاهور شێخ جەنگی یەکێکیان بوو.
پێشتریش، ژمارەیەک دەستگیرکراوی دیکە ئازاد کرابوون؛ حەوت کەس لە 3ـی مانگی شوباتی ئەم ساڵ، هەروەها لە 16-01-2026 چوار کەس و 13ـی هەمان مانگ 17 کەسی دیکە.
رۆژی 12-1-2026، بۆ یەکەم جار لاهور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی لە دۆسیەکەی نەدا و رایگەیاند، بۆ وردبینی دۆسیەکە رەوانەی دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەکرێت.
شەوی 22ـی ئابی 2025، لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی و چەکدارانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی روویدا.
لە دوای رووبەڕووبوونەوەیەک کە چەند کاتژمێرێکی خایاند، لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەس لە لایەنگرانی دەستگیرکران. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا، چەندین کەس لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون.