وهزیرێكی بهریتانیا: گرنگە بەریتانیا پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت
وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ئاشکرای دەکات، گرنگە بەریتانیا پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت و بە بینی سەرۆکی هەرێمی کورستان خۆشحاڵ بووە.
هامش فاڵکۆنەر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە کوردستان24ـی گوت: خۆشحاڵە کە چەند مانگێک لەمەوبەر سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بینیوە.
هاوکات دەڵێت، لەگەڵ هاوکارەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام لە پەیوەندیدایە، چونکە وەکخۆی باسی دەکات هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی بەریتانیایە.
ئاشکرای دەکات، لە چەند هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا گرنگی زیاتر بەو پەیوەندیانە دەدەین و فراوانتری دەکەین.
هامش فاڵکونەر جەخت لەوە دەکاتەوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم زۆر گرنگن و دەبێت بەهێزتر بکرێن.
باس لەوەش دەکات" دڵنیام هەر کێ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بێت بەریتانیا بەردەوام دەبێت لەوەی پەیوەندی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت."