نەوزاد شێخ کامیل: رێژەی 40%ـی گەنمی ئەمساڵ رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران رادەگەیەنێت و دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە 157 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە، کە ئەمەش 40%ی ئەو بڕە گەنمە پێکدەهێنێت کە بۆ ئەمساڵ تەرخانکراوە.

رۆژی هەینی، 26ی حوزەیرانی 2026، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە. بەگوێرەی دوایین ئامارەکان تا رێکەوتی 25ی حوزەیرانی 2026، بڕی گشتیی گەنمی وەرگیراو گەیشتووەتە 157,249 تۆن و 140 کیلۆگرام.

دابەشبوونی بڕی گەنمە وەرگیراوەکە بەسەر پارێزگاکاندا بەم شێوەیەیە:

 پارێزگای سلیمانی: 54,495 تۆن و 600 کیلۆگرام.
 پارێزگای هەولێر: 54,256 تۆن و 260 کیلۆگرام.
 پارێزگای دهۆک: 48,497 تۆن و 280 کیلۆگرام.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو بڕەی تا ئێستا وەرگیراوە، رێژەی 40%ی کۆی گشتیی ئەو گەنمە پێکدەهێنێت کە بڕیارە بۆ ئەم وەرزە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت و پرۆسەکەش بەبێ گرفت لە سایلۆکان بەردەوامە.