هەولێر و بەغدا لەسەر بیمەی تەندروستی رێککەوتن

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی سەرەتایی کراوە بۆ ئەوەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بخرێنە ناو خزمەتگوزارییەکانی بیمەی تەندروستی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی حوزەیرانی 2026، عەبدولحوسێن مووسەوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان کردووە و تاوتوێی ئاستەنگەکان و ئاسانکاری لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵ و هەرێم بە ئامانجی باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو ئەو تەوەرە گرنگانەی کە گفتوگۆیان لەسەر کرا، پرسی دەرمان و بیمەی تەندروستی بوو، گوتیشی، لەگەڵ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی سەرەتایی کراوە بۆ ئەوەی دوو پارێزگای هەرێمی کوردستان بخرێنە ناو خزمەتگوزارییەکانی بیمەی تەندروستیەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "یاساکە، لە بڕگەی دووەم و شەشەمدا، پشتگیریی ئەم ئاراستەیە دەکات و هیچ بەربەستێکی یاسایی نییە رێگری لە وەرگرتنی پارێزگارەکانی هەرێم بکات".

وەزیری تەندروستی عێراق راشیگەیاند، ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئامادەین و کراوەین بەڕووی هەموو لایەک کە پڕۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرز بکاتەوە".