سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتیوانی لە هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم دەکات

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پشتیوانی خۆی له‌ پرسی گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ سەر دەزگای زیندانیە سیاسییەکانی عێراق و هاوتاکردنی مووچە و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان ده‌رده‌بڕێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2026، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بڵاویكردەوە،‌ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵی کرد و لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازییان لێکرا.

وەزارەتی شەهیدان ئاماژەی بەوە کردووە، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان باسی ئامانجی سەردانەکەیانی كرد کە تایبەت بوو بە پرسی گواستنەوەی دۆسیەیی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ سەر دەزگای زیندانیە سیاسییەکانی عێراق و هاوتاکردنی مووچە و دابینکردنی شایستە داراییەکان بۆیان.

هەروەها عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پشتیوانی خۆی دەربڕی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیی راسپارد بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست لەو بارەیەوە.