ژمارەی گیانلەدەستدانی دوو بوومەلەرزەکەی ڤێنێزوێلا هەزار و 900 کەسی تێپەڕاند
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤێنێزوێلا رایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی دوو بوومەلەرزەکەی 24ـی حوزەیران بەرزبووە و هەزار و 900 کەسی تێپەڕاند.
خۆرخی رۆدریگێز سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤێنێزوێلا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا هەزار و 943 کەس بەهۆی رووداوی دوو بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 10 هەزار و 500 کەس بریندار بوون و 15 هەزار کەسی دیکەش ئاوارە بوون و شەش هەزار و 461 کەسیش رزگارکراون.
تیمەکانی فریاگوزاری لە ئیکوادۆر و ئەمریکا بەرەبەیانی زوو ئۆپەراسیۆنەکانیان لە شارۆچکەی ماکۆتۆ لە ویلایەتی لا گوایرا ڕاگرت، ئەو ناوچەیەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی دوو بوومەلەرزەکەی ٢٤ی حوزەیرانەوە، دوای زیاتر لە ٤٠ کاتژمێر کارکردن، دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ دایکێک و سێ منداڵەکەیدا لەدەستدا کە هێشتا لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی نۆ نهۆمیدا گیریان خواردبوو.
تیمەکانی فریاگوزاری ئیکوادۆر و ئەمەریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چالاکییەکانیان لە شارۆچکەی ماکوتۆ لە ویلایەتی لا گوایرا راگرت کە ئەو ناوچەیە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 24ـی حوزەیران، ئەمەش دوای زیاتر لە 40 کاتژمێر کارکردن هات کاتێک پەیوەندییان لەگەڵ دایکێک و سێ منداڵەکەی پچڕا کە هێشتا لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی نۆ نهۆمیدا گیریان خواردبوو.
جۆرج مۆنتانیرۆ، سەرۆکی تیمی EQ 11 لە گوایاکیل لە ئیکوادۆر دەڵێت "لە کۆتاییدا ئێمە لەو باوەڕەداین کە زۆر درەنگ بووە و ئەوەی ئێستا دەیدۆزینەوە هەموویان مردوون."
خەمڵاندنەکانی ناسا ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی 59 هەزار باڵەخانە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە کە لە ماوەی چەند چرکەیەکدا ناوچەکەی هەژاند و کە بە پلەی رێختەر 7.2 و 7.5 بوو.