پەرلەمانی عێراق کارنامەی رۆژی پێنجشەممەی بڵاوکردەوە
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی ژمارە دووی وەرزی یاسادانانی بڵاوکردەوە و بڕیارە تێیدا لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی تەمموزی 2026، بەگوێرەی کارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیار وایە ڕۆژی پێنجشەممە، 9ـی تەمموزی 2026، کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی ژمارەی دوو بەڕێوەدەچێت و ئەم بڕگانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
یەکەم: خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.
دووەم: سوێندخواردنی دەستووریی چەند پەرلەمانتارێکی جێگرەوە (بەدەل) بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکان.
سێیەم: لێپرسینەوە (استجواب) لە سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان سەبارەت بە کۆمەڵێک دۆسیە.
چوارەم: گفتوگۆی گشتی سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکان.
هاوکات ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی دووەمی یاسادانان بەڕێوەچوو.