سوپای پاسداران: وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا دەدەینەوە
سوپای پاسدارانی ئێران، ئاشکرای کرد، بە توندی وەڵامی هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا دەدەنەوە.
چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا دووپاتی کردەوە، بەم نزیکانە هێزە چەکدارەکانمان هێرشێکی بەرفراوان و توند دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە پارێزگاکانی ئیسفەهان و بووشەهر بیستراون؛ بەڵام جەختیان لەوە کردەوە، کە هیچ زیانێک بەر وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهر نەوکەوتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، دەسپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران راگەیاند.
فەرماندەییەکە جەختی لەوە کردبووەوە، ئەم هێرشانە بە مەبەستی تێکشکاندن و لاوازکردنی زیاتری تواناکانی تارانە لە هەڕەشەکردن لەسەر ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا.