شۆڕش هێتیت ئەو نەخۆشخانەیەی کۆتایی بە مەینەتییەکانی رێگای دهۆک هێنا

پەرەسەندنی کەرتی تەندروستی گۆڕانکاریی گەورە و بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، دروستکردنی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بە شێواز و ستانداردی جیهانی روو لە زیادبوونە؛ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی "شۆڕش هێتیت" لە شارەدێی دیرەلووک یەکێک بووە لەوان.

نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەیە و ساڵانێکە بەدەستییەوە گرفتارن، ساڵانی رابردوو هەر کاتێک باری تەندروستی تێکبچوایە، پێویست بوو بیگەیەننە دهۆک، بەڵام ئێستا رێگەکەی کورت بووەتەوە. منداڵەکانی ستایشی هەبوونی نەخۆشخانەی "شۆڕش هێتیت" لە ناوچەکەیان دەکەن و خزمەتگوزارییەکانی وەک ڕێزگرتن لە خەڵکی قەزاکەیان بەرز دەنرخێنن.

دیندار سەلمان، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی راگەیاند؛ پێویستییەکی زۆر گرنگ بوو بۆ هەموو خەڵکی ناوچەکە، لە سیریێوە تاوەکو کۆتایی؛ زۆرجار نەخۆشەکانمان گیانیان لەدەست دەدا تا دەمانگەیاندنە ئامێدی، بەسەر خۆمدا هاتووە بەفر بوو و دەبوایە بچوومایە بۆ دهۆک.

زۆربەی پشکنینە پێویستەکان بۆ هاووڵاتییان لەم نەخۆشخانەیە دابینکراون، بەمەش پێویستیی هاووڵاتییان بە هیچ تاقیگەیەکی تایبەت نەماوە و نەخۆشخانەکە هەموو خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکات.

لای خۆیەوە ئیبراهیم محەمەد شەریف، بەرپرسی بەشی تاقیگە دەڵێت: رۆژانە نزیکەی 60 بۆ 70 نەخۆش وەردەگرین و زیاتر لە 150 پشکنین ئەنجام دەدرێن، 24 کاتژمێر لە خزمەتی نەخۆشاندایین و ئامێرەکانمان هەموو سەردەمیانەن.

لە 22ـی تشرینی یەکەمی 2025و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە شارۆچکەی ئامێدی کرایەوە کە بە هەموو بەشەکانییەوە 24 کاتژمێر پێشوازی لە نەخۆش دەکات.

نەخۆشخانەی شۆڕش هێتیت، بە بەرزترین ستانداردی جیهانیی تەندروستی دروستکراوە بە گوژمەی زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلار و هەموو.