هەرێمی کوردستان.. سبەی پشووی فەرمییە
بەبۆنەی ساڵرۆژی 14ـی تەمموز 1958، سبەی لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تەمموزی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە، 14ـی تەمموزی 2026، بەپێی رۆژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوە کردووە، لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
14ـی تەمموزی 1958
لە رۆژی 14ی تەمووزی 1958 عبدالكریم قاسم و ژمارەیەک ئەفسەر هێرشیان كردە سەر كۆشكەکانی "ریحاب و زهور" لە بەغدا و توانییان كۆتایی بە سیستەمی پاشایەتیی بهێنن و سیستەمی كۆمارییان راگەیاند كە ئەوەیش تا ئێستا بە یەكێك لە رووداوە گرنگەکان مێژووی عێراق دادندرێت.
عەبدولكەریم قاسم خۆی وەك یەكەم سەرۆكوەزیرانی عێراق ناساند و راگەیاند كە دەسەڵاتی پادشایەتیی لە عێراق، كۆتایی پێ هێنراوە و دەسەڵاتی كۆماریی دامەزراوە.